بارەگای بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ( قەوڵتاس ) ئاراستەی کاکەییەکان دەکات
لەو پەیامەدا بارەگای بارزانی باس لە خەبات و قوربانیدانی خوشک و برایانی کاکەیی دەکات کە لە میژوودا شان بە شانی هەموو گەلی کورد لە پێنا و ئامانجەپیرۆزەکان هەوڵیان داوە .
دەقی پەیامەکە
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرایانی کاکەیی (یارسان) دەکەین و هیوادارین جەژنەکەیان بە ئارامی و خۆشی بەسەر ببەن.
وەك ھەمیشە، ڕێز و پێزانینمان بۆ خەبات و ڕۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەی خوشك و برایانی كاكەیی ھەیە و ئەم ئارامی و پێكەوە ژیانەی پیكھاتەكانی گەلەكەمان، بەرھەمی خەبات و تێكۆشانی ھاوبەشمانە و پاراستنی ئەو پێكەوەژیانە ئاشتییانەیەش ئەركی ھەرە لەپێشی ھەموومانە.
ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن
بارەگای بارزانی
١٠ـی ١ـی