قاسم سلێمانی و دژە تیرۆری یەكێتی و پەكەكە هەولێریان رزگار كرد پێشمەرگەش لەماڵەوە لەرووداو سەیری دەكرد

دوای كوشتنی قاسم سولێمانی جارێكی تر بەرەی ئێرانی لە سەرۆككۆماری ئێرانەوە تا فەرید ئەسەسەد دەستیان كردەوە بە بانگەشەی گوایە قاسم سولێمانی بوو رێگای نەدا هەولێر بكەوێت، بەڵام هەر ئەو بەرەیە لە پێشتر رایانگەیاندبوو كە دژە تیرۆری یەكێتی بوو، دوای گوتیان پەكەكە بوو ئەمەش سەركردایەتی پەكەكە بانگەشەی دەكرد.

لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێان وایە، خۆی بەرەی ئێرانی پەرتەوازە و هەركەس بۆخۆی بانگەشەی سیاسەت دەكەن، بەڵام لە دوای قاسم سولێمانی بەتەواوی ئەو بەرەیە سەرلێشێواو دەبن، خۆ ئەگەر بەقسەی ئەوان بێت دژە تیرۆر و قاسم سولێمانی و پەكەكە هەولێر رزگار كردبێت كەوایە پێشمەرگەش لە كەناڵی رووداو سەیری دەكرد كە چۆن رزگار دەكرێت”.

هەروەها چاودێرانی دەلێن” راستی بابەتی ھاوکاریی قاسم سلێمانی بۆ ھەولێر بەڵام بەم شێوەیە بووە”لە یەك دوو ڕۆژی سەرەتای ھێرشەکانی داعش بۆسەر ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم و نزیكبوونەوەی داعش بۆ هەولێر قاسم سلێمانی پەیوەندی بە سەرۆک بارزانیەوە دەکات، لە پەیوەندیەکەدا پرسیاری وەزعەكە دەكات باس لە بەردەوامی ھێرشەکانی داعش دەکرێت بۆسەر ھەرێم، لەگفتوگۆکەدا قاسم سلێمانی پرسیار دەكا كە هەرێم چی پێویستە با هاوكاری بكەین، سەرۆك بارزانی باسی کەمی تەقەمەنی پێشمەرگە دەکات (بۆ ماوەی دوازدە ساڵ بوو پێشمەرگە لەژێر ئابڵۆقەی بەغدا بوو و چەك و تەقەمەنیی پێ نەدرابوو) “.

 

بۆیە دواتر قاسم سلێمانی بە دوو فڕۆکە بڕێک گوللە ئارپێچی و گوللەی دۆشکە وەک ھاوکاری بۆ پێشمەرگە دەنێرێت و لەبەر ئەوە سەرۆك سوپاسی قاسم سلێمانی كرد و چەندینجاریش ئەو سوپاسەی دووبارە كردۆتەوە. بەڵێ ئەو ھاوکاریە بۆ ئەوکات گرنگ بوو و لەکاتێکی پێویست دابوو، ئەوکات و چەندین جاری تریش بە فەڕمی سوپاسی ئەو ھاوکاریە کراوە، بەڵام ئەوەندە گوتنەوەی ئەو بابەتە خۆی لەخۆیدا کەم کردنەوەی بایەخی ھاوکاریەکەیە لەلایەن خۆیانەوە. ڕاستە گوللە ئارپێچی و دۆشكەی نارد بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی هەولێری پاراست پێشمەرگە بوو و ئەو بەرخودانەی پێشمەرگەیش بوو بە هۆی پاراستنی هەموو جیهان. پێشمەرگە هەمیشە كوردستانی پاراستووە هەولێری پاراست چ كاتی داعش چ كاتی شازدەی ئۆكتۆبەر و لەمەودوایش پێشمەرگەیە كوردستان دەپارێزێ نەك كەسی تر.

Back to top button