فەرماندەیەکی پێشوی ئاسمانی ئەفغانستان : ئێران لە شاری مەشهەد ڕاهێنان بە هێزەکانی تاڵیبان دەکات
عەبدولوەهاب وەردەک فەرماندەیی پێشوی هێزەکانی ئاسمانی ئەفغانستان ، بە کەناڵی ( تلووع نیوز ) ی ڕاگەیاندووە ئێران پاڵپشتی بەهێزی میلیشیا تیرۆریستەکانی تالیبانەو لە شاری مەشهەدی ئێران بنکەی سەربازی ڕاهێنانی بۆ دامەزراندوون .
وەردەک دەڵێت : ئێران و تالیبان پێوەندی زۆر بەهێزیان هەیە ، هەموو ئەو جەنگانەی لە رۆژئاوای ئەفغانستان دێنە ئاراوە بەتایبەت لە پارێزگای ( فەراە ) بە چەکی ئێرانی و ئەو میلیشیایانە دەکرێت کە لە ئێران ڕاهێنانیان پێکراوە .
هاوکات مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئێران بەربەستە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان .
پۆمپیۆ جەخت دەکاتەو کە ئێران پیوەندی قوڵی لە گەڵ تالیبان و گرووپی حەقانی و مەلاعەمەرەوە هەیە