عادل عەبدولمەهدی داوای گرەنتی دەكات
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراقی داوای گرەنتی لە مایك پۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكات بۆ زەمینەسازی جێ بەجێكردنی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق
لە میانەی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان عادل عەبدولمەهدی و مایك پۆمبیۆ لایەنی عێراقی داوای هاتنی نوێنەرانی ئەمریكا دەكات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق
عادل عەبدولمەهدی ڕایانگەیاندووە كە عێراق ناڕازییە لە جموجوڵی هێزەكانی ئەمریكا لە ئاسمانی وڵات و داوای جێهێشتنی ئەو هێزانە دەكات