ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند دوای هێڕشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی ئه‌مریكا سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش به میدیاكانی راگه‌یاند : سزا بەسەر هەشت بەرپرسی باڵای ئێران‌دا دەسەپێنین”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی، ” سزاکان هەشت بەرپرسی هێزەکانی بەسیج و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران کە لە کوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلاون دەگرێتەوە و ئەو بەرپرسانەی ئێران کە ئەمریکا سزایان دەدات تۆمەتبارن بە دروستکردنی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ له باره‌ی رووداوی كه‌وتنی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه له تارانی پایته‌ختی ئێران رایگه‌یاند : رەنگە فڕۆکەکە بەهۆی موشەکی ئێرانیەوە کەوتبێتە خوارەوە و پێویستە لێکۆڵینەوەکان لە بارەیەوە زۆر ڕوون و ئاشکرا بەڕێوەبچن.