ئەمریكا بۆ عەبدولمەهدی باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا مەكە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ناكشێنەوە ئەوەش وەك وەڵامێكی ڕاستەوخۆ بۆ عادل عەبدولمەهدی كە داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای كردبوو
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت شاندێك دەنێرینە بەغداد بۆ قوڵكردنەوەی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بەڵام بە هیچ شێوەیەك عێراق جێناهێڵن
ئەمڕۆ لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی عادل عەبدولمەهدی بە مایك بۆمبیۆی ڕایانگەیاندووە كە تیمێك بنێرنە بەغداد بە مەبەستی كشانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق