سبەی عادل عەبدولمەهدی سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێر
سبەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی (خواکوڕك) بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە عادل عەبدولمەهدی دەکات و دواتر کۆدەبنەوە.
هەر لە سەردانەکەیدا بڕیارە عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ هەولێر کە یەکەم سەردانی فەرمییەتی بۆ هەولێر لەدوای دەستبەکاربوونیەوە، دوای زیادبوونی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران دێت لە ناوچەکە و بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ململانییەکانیان.