سودە گرنگەکانی زەیتی گوێزی هندی بۆ تەندروستی

زەیتی گوێزی هندی یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان، رەنگە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هندی پشت گوێ بخەیت بێئەوەی زانیاریت هەبێت دەربارەی سودە تەندروستیەکانی، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە چەندین سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ جەستە.

یەکەم: سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

دوەم: یارمەتی کەمکردنەوە و چاککردنەوەی برینی گەدە دەدات.

سێیەم: پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.

چوارەم: رێگری دەکات لە بەرزبونوەی شەکری خوێن، چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشی شەکرە.

پێنجەم: یارمەتی چاککردنەوەی هەوکردنی جومگەکان دەدات.

شەشەم: کرداری هەرس باشتر دەکات.

حەوتەم: تەندروستی دڵ دەپارێزێت، رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە.

هەشتەم: یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدات.

Back to top button