سوپای ئێران: فڕۆکە ئۆکرانییەکە بەهۆی بەرکەوتنی موشەکێك کەوتوەتە خوارەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییانی رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە دەكات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكراینییەكە بە ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نیگەرانن و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكەن و سەرەخۆشی خۆشیان بۆ كەسوكاری ھەموو ئەو كەسانە دەردەبڕن، كە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە ئۆكراینییە گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه. پێشتر ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) له سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی وه‌كو یه‌كه‌م ده‌زگا بڵاوی كرده‌وه ئێران فرۆكه ئوكرانیه‌كه‌ی خستۆته خواره‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی 9ی ئەم مانگە، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا لە دو کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەپێی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان ئێران فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه‌ی له‌خاكی وڵاته‌كه‌یدا خستوه‌ته خواره‌وه.