پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با کەم دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه 12/1/2020، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.