فواد مەعسوم پرۆژە یاسای حشدی شەعبی پەسەندكرد
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا نووسینەگەی راگەیاندنی سەرۆككۆماری عێراق یاسای حشدی شەعبی لە بودجەی عێراقدا پەسەند كردوو لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە، رۆژی یەك شەممە سەرۆك كۆمار یاسای دەستەی حەشدی شەعبی پەسەندكردووە كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بۆ دا بۆ رێزلێنان لە هەریەك لەو خۆبەخش و حەشدی شەعبیی و حەشدی عەشاییرانەی كە بەشدارییان كردوە لە پێشكەشكردنی خوێنیان بۆ بەرگرییكردن لە عێراق.
هەر لەراگەیاندراوەكەشدا هاتووە، دەرچونی ئەم قانونە بۆ رێزلێنانە لە هەر خۆبەخشێك لە رۆڵەجیاجیاكانی گەلانی عێراق بۆ داكۆكیكردن لە عێراق و پاراستنی دەوڵەت لە پەلاماری داعشییەكانە.
پێشتر پرۆژەی یاسای حشدی شەعبی لە بودجەی عێراق بە زۆرینەی دەنگ لەپەرلەمانی عێراق تێپەرێنرا، كە سێ فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ بەشداریان لە دەنگدان بەو پرۆژە یاسایە دابوو،
شایانی باسە ماوەیەكە فەرماندەكانی حشدی شەعبی ، هەرەشە لە پێشمەرگەی كوردستان دەكەن و داوا دەكەن گەر پێشمەرگە نەگەرێتەوە بۆ سنوری پێش هاتنی داعش ئەوە شەری دوای داعشمان لەگەڵ پێشمەرگە دەبێت.