شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر

شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، بە یاوەریی شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق، گەیشتە هەولێر و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

شاندەکەی حکومەتی عێراق پێکهاتبون لە عادل عەبدولمەهدی، فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و ئابوری، محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی و ژمارەیەکی راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران.

 

 

هه‌واڵه‌كه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌….

Back to top button