سوڵتان قابووس بن سه‌عید حاكمی عوممان كۆچی دوایی كرد

سوڵتان قابووس، سوڵتانی عمان کۆچی دوایی کرد و کەسێکی دیکە لە شوێنی دادەنرێت.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عوممان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سوڵتان قابووس بن سه‌عید حاكمی عوممان دوای پێنج ده‌یه‌ له‌ حوكمڕانی كردن، به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی حه‌فتا و نۆ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بەپێی دەستووری عوممانیش لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت جێنشینی دیاری بکرێت. سوڵتان قابووس له‌ هه‌ژده‌ی تشرینی دووه‌می ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و چل له‌ دایكبووه‌ و لە هیندستان خوێندوویەتی و ئەکادیمیای سەربازی تەواوکردووە.

سوڵتان قابووس ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە و منداڵ و برایشی نییە و هیچ جێنشینێکی نییە، بۆیە تاوەکو ئێستا روون نییە کێ دەبێتە جێنشینی. له‌ ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا سوڵتان قابووس بە کودەتایەکی سپی دەسەڵاتی لە باوکی وەرگرتووە و لەسەر دەستی ئه‌و عوممان بووە وڵاتێکی دەوڵەمەند و گەشتیاریی ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە.

Back to top button