ئه‌مریكا: سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران سه‌پێندرا
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن له عیراق سزای نوێی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند كه ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج.
له‌و باره‌وه ستیڤن منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایك پۆنپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و سزایانه هه‌شت به‌رپرسی پله‌به‌رزی ئێران ده‌گرێته‌وه له تێكدان و شێواندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌شدارییان كردووه و له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ڕۆژی سیشه‌ممه‌ی ڕابوردوویش تێوه‌گلاون.