دۆناڵد تره‌مپ : مەرج بۆ كشانەوەی هێزه‌كانی لە عێراق دادەنێت
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، پێویسته عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی بداتەوە ئه‌مەریكا كه له عێراق خهرجیكردوون، ئەوكات هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مەریكی راگەیاند “پێویسته عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه بداته‌وه به ئه‌مەریكا كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته خهرجیكردووە، ئەوكات واشنتن هێزه‌كانی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه.
تره‌مپ، جەختیكردەوە ئێستا ھەژماربێكی بانكی تایبه‌تی حكوومه‌تی عێراقی له ئه‌مەریكا هه‌یه و بڕی 35 ملیار دۆلاری تێدایه و ئه‌گه‌ر عێراق رازی بێت ئه‌و پاره‌یه‌مان بداتێ ئه‌وا ده‌كشێینه‌وه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ سه‌باره‌ت به داوای به‌رپرسه عێراقییه‌كان بۆ ده‌ست كردن به‌پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گوتی: به‌رپرسه عێراقییه‌كان به‌ئاشكرا ئه‌مه ده‌ڵێن، به‌ڵام له‌دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا شتی وا ناڵێن.