سه‌رۆكی ئۆكرانیا: به‌رله‌وه‌ی كاری لێژنه‌ نێو ده‌وله‌تیه‌كان كۆتا بێت ئێران دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی دانا فڕۆكه‌كه‌ی خستۆته‌ خواره‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێران به‌ فه‌رمی دانی به‌وه‌دا نا، به‌ هه‌ڵه‌ موشه‌كیان ناوه‌ به‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌وه‌ و خستویانه‌ته‌ خواره‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 176 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا. سه‌رۆكی ئۆكرانیا داواده‌كات، ئێران به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ بكات، كه‌سوكاری قوربانییانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌.


 ڤلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆك ئۆكرانیا به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌  پێش ئه‌وه‌ی كاری لیژنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ كۆتایی بێت، راستییه‌كه‌ ده‌ركه‌وت و ئێران دانی به‌ گوناهه‌كه‌یدا نا، كه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌یان خستۆته‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئۆكرانیا داوایكرد، ئێران به‌ فه‌رمی و له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ داوای لێبوردن بكات و  قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانییانی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ بكات. و كه‌سانه‌شی له‌ پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن بدرێنه‌ دادگا.

 

Back to top button