فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران: خۆزگه له بری خستنهخوارهوهی فڕۆكهكه من بمردمایه
دوای ئهوهی سوپای پاسداران له بهیاننامهیهكدا ئاشكرایانكرد كه فڕۆكه ئۆكرانیهكه له لایهن هێزهكانیان خراوهته خوارهوهو داوای لێبوردنی له ئۆكرانیا كرد، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند خۆزگه من بمردمایه ئهو فڕۆكهیه نهكهوتبایه خوارهوه
ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاند، فڕۆکەکە هەڵەی نەبووە و ئەوان بەرپرسیارەتی تەواوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەگرنە ئەستۆ.
كۆنگرهی رۆژنامهوانیهكه دوای ئهوه هات كه سوپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە هەڵە بە مووشەک خراوەتە خوارەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی تەواوی سەرنشینانی فڕۆکە، ژمارەیان 177 کەس بوو.