پۆلیسی ئەمریکا چەکدارێکی ئێرانی لە نزیك شوێنی حەوانەوەی ترامپ دەستگیر دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ڕایگەیاند پیاوێکی چەکداری دەستگیر کردووە لەسەر پردێك کە دەکەوێتە باشووری شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ کە ناسراوە بە مارلاگـۆ و لەم بارەیەوە دەزگا ڕاگەیاندنەکان گوتیان چەکدارەکە هاوڵاتیەکی ئێرانیە و هیچ ناونیشانێکی ناسراوی نەبووە

هەروەها لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژە درا کە پۆلیس زانیاری بەدەست گەیشت بە بوونی کەسێکی گومان لێکراو لەسەر پردی فلاگەر و دوای دەستگیر کردنی بۆیان ئاشکرا بوو کە چەقۆیەك و تەورێكی لابـووە جگە لە 22 هەزار دۆلاری ئەمریکی و دوای لێکۆڵینەوەکان ڕەوانەی دادگا دەکرێت

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button