كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه جیهانیه‌كان دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئۆكراینیا گه‌شته‌كانیان به ئاسمانی ئێران قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن

له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی دانپێدانانی حكومه‌تی ئێران بە كەوتنەخواوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە، زۆربەری كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی جیهان،بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ هاتووچۆی فڕۆكه‌كانیان له‌سه‌ر ئاسمانی ئێران راگرت.
ئاژانسی هه‌والی رۆیته‌رز بڵاوی كردۆته‌وه هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فڕۆكه‌وانی جیهانی وه‌كو لۆفتانزا، ئوتریش، سویسرا و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی برۆكسێل و چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌ش هاتووچۆی فڕۆكه‌كانیان له‌سه‌ر ئاسمانی ئێران قه‌ده‌غه كردووه.