سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ی له جێبه‌جێ بوونی یاسای چاکسازی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، خه‌ریکه ڕای گشتی به لاڕێداببه‌ن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، جارێکی‌تر لێره‌و له‌وێ به‌شێک له “پیسخۆرو بندیوار”و ئه‌وانه‌ی له جێبه‌جێ بوونی یاسای چاکسازی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، خه‌ریکه ڕای گشتی به لاڕێداببه‌ن.
دەشڵێت، “هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ش که حه‌ز به‌سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت ناکه‌ن و ته‌نها دروشمبازی چاکسازین، ئه‌وانیش به قسه هاتوون و به ده‌رفه‌تی ده‌بینن”.
نوسیویشیەتی، “بۆیه جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ده‌نگده‌رو جه‌ماوه‌ری پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که، هیچ سازشێک ده‌رباره‌ی یاسای چاکسازی و پڕۆسه‌ی چاکسازی به‌رده‌وام ناکه‌ین و وه‌ک سۆزمان به ویژدانی خۆمان و ئێوه‌ی هۆکاری سه‌رکه‌وتنمان داوه، به‌رده‌وام ده‌بین و هیچ له‌مپه‌رێک نابیته هۆکاری وه‌ستان یان سست بوونمان!.”.
دەربارەی گەیشتنی پرۆژەی چاکسازی بە پەرلەمانئاماژەی بەوە کردووە، “کورتی و کرمانجی پڕۆژه‌ی چاکسازی له حکومه‌ت هاتۆته په‌رله‌مان و له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به کۆی ده‌نگ په‌سندکراوه، له په‌رله‌مانیش شه‌ش لێژنه گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی کردوه، واته نزیکه‌ی ٧٠ په‌رله‌مانتار له لێژنه‌کان گفتوگۆیان له‌سه‌ری کردوه‌و پڕۆژه‌که‌یان دهوڵهمهندترکردوه”.