جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ئه‌وانه‌ی هه‌ولی له‌باربردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌ده‌ن ده‌بینن چۆن پابه‌ندی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و سه‌رخستنی ئیراده‌ی چاكسازی ده‌بین
دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مان له باره‌ی پڕۆژه یاساكه كۆببیێتهوهو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه بكات، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، هه‌ر ڕۆژه‌ی به جۆرێك فشار ده‌كه‌ن و هه‌وڵی له‌باربردنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن.
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پێطهی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك: خه‌ڵكی كوردستانی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه هیچ كۆسپێك ڕێگر نابێت له پابه‌ندبوونیان به بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و بۆ كوردستانێكی به‌هێز له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ”ئه‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌درێت و له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه نین هه‌ر رۆژه‌ی فشاری جیاجیا و كۆسپ ده‌دۆزنه‌وه و له ژێر په‌رده‌ی مووچه و خانه‌نشینییه‌وه فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژن، ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كه له‌بار ببه‌ن“.هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندووه كه ”ده‌بینن“ چۆن پابه‌ندی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و سه‌رخستنی ئیراده‌ی چاكسازی ده‌بین.