دوایین زانیاری لەسەر روداوی ئاگرکەوتنەوەی سەر رێگەی کۆیە ، هەولێر
ئەو دووکەڵە چڕەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگەی کۆیە ، هەولێر بوو بە مایەی نیگەرانی و دڵەڕواکێی گوند نشینان و شۆفێران و ژینگەی ناوچەکەشی تێک دا ، هۆکارەکەی بەریەککەوتنی دوو تانکەری سووتەمەنی بوو .
بە پێی دوایین زانیاریەکان کە پۆلیسی هاتووچۆ ڕایگەیاندووە لە دوی ماوەیەک داخرانی رێگاکە ، ئێستا دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە .
لەم رووداوی بەریەک کەوتنەدا دوو شۆفێر گیانیان لە دەست دا .
هەر لەمبارەوە وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی به هۆی گیانلهدهستدانی شوفێری ئۆتۆمبێلێک کە ، (دنحا توما یوسف) قهشهی كڵێساكانی كۆیه ی تێدا بووە ، پرسهنامهیهكی ئاراستهی كریستیانهكانی كۆیه كرد.