سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکوومەت و گەلی عەمان دەکات  

دەقی پرسە نامەکە

 

خاوەنشكۆ سوڵتان هەیسەم بن تارق ئال سەعید،

 

سوڵتانی عومان، خوا بتانپارێزێ..

 

سڵاوى خواتان لێ بێت.

 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دواییی خاوەنشكۆ، سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی گەرم لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەشەوە لە خانەوادەی پایەدارتان و هەموو گەلی عومانی دۆست دەكەم. لە خوای گەورە تكاكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و لەم كۆستە سەختەدا سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێ و گەل و وڵاتەكەتان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتندا بن.

 

نێچیرڤان بارزانی

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

 

11/1/2020

Back to top button