دروشمی نەمان بۆ حکومەت و خامنەیی تارانی پایتەختی ئێرانی تەنیوە

تارانی پایتەختی ئێران هەر ئێستا نوقمی دووکەڵی گازی فرمێسک ڕێژی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی و ئاگری خۆپیشاندەرانە .

 

بە پێی ئەو هەواڵە تایبەتانەی کە لە تارانەوە بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک نێردراوە  ، لە دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری ئێران دانی بەوە دانا فڕۆکە گەشتیاریەکەی ئوکراینا بە دەستی پەدافەندی سوپای پاسداران و بە هەڵە پێکراوە ، خەڵکی ڕژاونە سەرشەقامەکان .

 

هاوکات خوێندکارانی زانکۆی  تاران و زانکۆی شەریف وێرای داگیرسانی مۆم بۆ یادی قوربانیەکان ، بە دروشمی بێشەرەف خامەنیی و نەمان بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆر کۆبوونەوەکەیان بەرەو خۆپیشاندانێکی جەماوەری هان داوە .

 

هەر بە پێی سەرچاوەی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، خۆپیشاندانەکان لە ئیستادا تا دێت بەرەو فراوان بوون دەچێت و هێزەکانی ئەمنییەتی ئێران بە گازی فرمێسک ڕێژ و گازی بیبەری توون لە هەوڵی ئەوە دان بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن .

 

دوایین هەواڵ باس لەوە دەکات لە چەند ناوچەیەکی بەرچاوی تاران وەک ، فیاز بەخش ، وەلیعەسر و مەیدان شووش لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت و فەرمانی تەقەی ڕاستەوخۆش دراوەتە دەزگا ئەمنیەکانی ئێران

 

Back to top button