بەڵگە ، نامەیەک نێوان قاسم سولەیمانی و نوری مالکی نهێنیەکان ئاشکرا دەکات
بە بەڵگە ، لە نامەیەکی فەرمیدا پێوەندی نێوان قاسم سولەیمانی و نوری مالکی بۆ فیتنەنانەوە لە عێراق و وڵاتانی ناوچەدا ئاشکرا دەکرێت .
تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، لەو نامەیەدا کە بەپێی ڕێکەوت دەردەکەوێت ، قاسم سولەیمانی داوای لە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کات کردووە ، لە دوای ملکەچ بوونی پارێزگاکانی باشووری عێراق بۆ ئێران ، پێویستە پارێزگاکانی باکووری عێراقیش بکەوێتە ئاژاوەوە ، چوونکە بەبێ بوونی ئاژاوە ،لە ناوچەکانی پارێزگای موسڵ ،ناتوانن بگەنە سنوورەکانی ئورن و فیتنەگێڕی بکەن .
لەو نامەدا بە پێی دەستووری خامنەیی داوا لە نوری مالکی کراوە وەک رابردوو کار بکات بۆ ئاژاوە نانەوە لە پارێزگا سوننەکاندا ، چوونکە ئارامی موسڵ جێگەی نیگەرانی رێبەری بالای کۆماری ئیسلامی ئێرانە .
دەقی وەرغێردروای نامەی فەرمی و نهێنی
کۆماری ئیسلامی ئێران
وەزارەتی ناوەخۆ
سوپای پاسدارانی هەرێمی
رێکەوت 4 / رەجەب 1435
ژمارە 1013475 – 4
بەڕێز نوری کامل جەواد مالیکی ڕابەری دەوڵەتی یاسا لە عێراق
دوای سڵاو و ڕێزی مەرجەع ئەمە ڕاسپاردەیە و پێویستە جێ بەجێ بکرێت و خودا سەرکەوتووتان بکات ،
لەدوای بەرزکردنەوەی ئاڵای شۆڕشەکەمان لە هەموو پارێزگاکانی باشوور و گرێنتی مەلکەچ بوونیان و پابەندبوونیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەڵام جەنگمان دژی دەوڵەتی بەنی ئومەیە لە عێراق و شام کۆتایی نەهاتووە تـا کۆنتڕۆلی تەواوی شارەکانی دیالا و سامەڕا و ئەنبار تەکرێت ،
و بۆ ئەوەی فەرمانڕەواییمان بگاتە سنووری ئوردەن و دواتر دەرگای فیتنە لە دەوروبەری ئوردەن بکەینەوە و ئەوەی پێویستە کە ئەمڕۆ بیکەیت پارێزگاریە لە مانەوەی ئاژاوە لە موسڵ کە گەورەترین پارێزگای عێراقـە لە ڕێژەی دانیشتوان و ئارامی ئەم شارە مایەی نیگەرانیە بۆ مەرجەعەکانمان لە وڵاتە پیرۆزەکەمان ،
هاوپێچ بەڵگە نامە و پێلان و نەخشەی نوێتان بۆ دەنێرین و کار بکەن و هەماهەنگ بن بۆ جێ بەجێ کردن و سەرکەوتنی و خودا پشتیوان بی ،
قاسم سولەیمانی هەناردەکاری شۆڕش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
راسپاردەی مەرجەعی باڵا ئایەتولڵا عەلی خامنەیی