ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 12 ى 1ى 2020 ، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و پێشنیازه بڕیاری رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش دەدات.
وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەرنامەی كار ئاماژەی بۆ كردووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان)
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی لهخانهنشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر)