دۆناڵد ترەمپ بە زمانی فارسی پەیامێك بۆ خۆپییشاندەرانی ئێران دەنێرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا بە زمانی فارسی، پشتیوانی واشنتن بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دەردەبڕێت و دەڵێ بە وردی چاودێری دەکەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پەیامەکەی لە هەژماری تایبەتیی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کرووەتەوە و تێیدا ناڕاستەوخۆ پشتگیریی خۆپیشاندەرانی ئێرانی کردووە.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران رێگا بە رێکخراوە مرۆییەکان بدەن لێکۆڵینەوە و چاودێریی خۆپیشاندانەکان بکەن و راپۆرتی خۆیان حازر بکەن.

دوێنێ شەممە و لە دوای ئەوەی سوپای پاسداران بەرپرسیارەتی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیکەی گرتە ئەستۆ، لە تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران، خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردووە.

Back to top button