وەزیری دەرەوەی ئێران: شەرمەزاری ئێرانییەکان و ھاوڵاتیانین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەھۆی خستەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە شەرمەزاری گەلی ئێران و ھاوڵاتیانی وڵاتەکەیانن.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، “گرنگ نییە كێ ئەو ھەڵەیەی كردوە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە بەھۆی ئەو تراژیدیا مێژوییە ھەمومان دەبێت شەرمەزاری گەلی ئێران و ھاوڵاتیانی وڵاتەکەمان بین”.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند “وەكو ھاووڵاتییەكی ئاسایی پرسەداری ئەو كارەساتەم”.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 8/1/2020، فڕۆكەیەكی ئۆكراینی سەر بە كۆمپانیای بۆینگ، لە تاران كەوتەخوارەوەو 176 سەرنشین و ستافی فرۆكەكە گیانیان لەدەستدا. نزیكەی 10 كەس لە سەرنشینانی فڕۆكەكە كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان بوون.

دوای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە 11/1/2020، كۆماری ئیسلامی ئێران دانی بە بەئامانجگردنی فڕۆكە ئۆكراینیەكەدا دانا لە رێگەی مووشەكەوە و ئاشكراشی دەكات، بە ئامانجكردنی بەھۆی ھەڵەیەكەیەكی مرۆییەوە بووە.

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای سەربازییەوە ئاشكرای كرد، كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە نەفەر ھەڵگرە ئۆكراینییەكە، بەھۆی پێكرانی بە مووشەكەوە بووە.

Back to top button