شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) ناردووه، تێیدا هاتووه: “سبه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بهرزهپاڵهستۆى سێبیری، له‌كاته‌كانى به‌یانیی زوودا بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات”.
باس له‌وه‌ش كراوه، سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى بارانى زیاتر ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى دیكه، به‌فر له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌بارێت، كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله ته‌نیا سبه‌ى دووشه‌ممه ده‌بێت.