کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەستی پێ‌کرد
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره دوای ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م دیاری بكرێت و ده‌نگ به پڕۆژه‌یاساكه بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌كات كه له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ته‌وه ئاراسته‌ی كرابوو.
له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌دا لیژنه‌كان هاتنه راسپاردن راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه ئاماده بكه‌ن و هه‌ر شه‌ش لیژنه‌كه راپۆرتی خۆیان راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵییان ئه‌نجام دا بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی پێداچوونه‌وه به‌و پڕۆژه‌یاسایه.
هه‌واڵه‌كه نوێده‌كرێته‌وه…