به‌ره‌ی عێراقی، پێش مه‌رج بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم داده‌نێت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 19/12/2016 هه‌ر چوار فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق كه‌ ده‌نگیان به‌ یاسای حه‌شدی شه‌عبی و یاسای بووجه‌ی عێراقدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو تایبه‌ت بوو به‌ بانگێشتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای بوجه‌ی عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم.

فراكسیۆنه‌ عێراقیه‌كان دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ رایانگه‌یاند،كه‌ هه‌ر چوار فراکسیۆنەکە تاوتوێی بابەتی کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمیان کردو ئەجێندایەکیان ئامادەکردووە و رەوانەی حکومەتی ھەرێمی دەکەین.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، به‌رله‌وه‌ی بچنه‌ نێو كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ وورده‌كاری نێو ئه‌جێندایه‌كه‌ رازی بێت ئینجا ئێمه‌ش رۆژی چوارشه‌مه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ ده‌بین.

دانانی مه‌رج له‌لایه‌ن چوار فراكسیۆنه‌كه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كاتێك دایه‌ پێشتر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی و بووجه‌ی عێراق هیچ مه‌رجێكیان نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌و مادده‌یه‌ی كه‌تایبه‌ت كراوه‌ به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌.

Back to top button