نێچیرڤان بارزانی: نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و عێراق ببنه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: له ئیستادا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێڕاق به گونجاو نابینم.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد: ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه شه‌ڕی دژی تێرۆر كۆتایی نه‌هاتووه.
هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق، وه‌ك پێشتر پێویستی به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه” به بۆچوونی ئێمه ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا هەڕەشه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌ڕه‌شه‌ی جیدین چونكه عێراق به ته‌نیا ناتوانێت به سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌دا زاڵ ببێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ته‌نها ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكوو بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ڕه‌شه‌ن .
نێچیرڤان بارزانی له باره‌ی ئاڵۆزیه‌كانی عێراق نه‌یشارده‌وه كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵه بڕوات و رایگه‌یاند: ئێمه هیوخوازین پێكه‌وه كار بكه‌ین تاكوو دووباره سه‌قامگیری و ئاسایش و خۆشگوزره‌انی بۆ خه‌ڵكی عێراق بگهڕێنینیهوه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ هاوكارییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له شه‌ڕی داعش و مه‌شق و راهێنان پێكردن به هێزی پێشمه‌رگه و ناردنی چه‌ك بۆیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه له پێوستی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا و بهفیرۆیان نه‌ده‌ین.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیش گوتی: رێگایه‌كی درێژمان بڕیوه و توانیمان لەڕووی فیزیكییه‌وه خەلافه‌ت له‌ناو ببه‌ین، توانیمان پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان دابین بكه‌ین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە دیداره‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه، سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به راشكاوه‌ی رایگه‌یاند: نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و عێراق ببنه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان.