میری قه‌ته‌ر گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی و روحانی كۆده‌بێته‌وه
میری قەتەر سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، کە یەکەم سەردانیەتی بۆ ئەو وڵاتە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری رووسای ئه‌لیۆم ، ته‌میم بن حه‌مه‌د،میری قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه گه‌یشته تاران و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵا و حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆده‌بێته‌وه.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكردهوهڤو كه میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه هه‌فته‌ی رابردوو میری قه‌ته‌ر له په‌یوه‌ندیییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ روحانی راگه‌یاندبوو كه قه‌ته‌ری هه‌ڵویستی ئێران له‌هه‌مبه‌ر سزاكانی سه‌ر قه‌ته‌ر له‌یاد ناكات.
ئەو سەردانەی میر تەمیم بن حەمەد هاوکاتە لەگەڵ پێشهاتەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.