بەوێـنە .. شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی پێشوازی لە سەرکردەی میلیشیا عێراقیەکان دەکات لە ئێران
جارێکی دیکە ژمارەیەك لە میلیشیا عێراقیەکان ملکەچی خۆیان بۆ ئێران دووپاتکردەوە لە چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران و لە نوێترین نموونە دا پێش چەند ڕۆژێك ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی میلیشیای سەیدی شوهەدای عێراق و ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی میلیشیای نوجەبای عێراقی و عەمار حەکیم ئەمینداری گشتی میلیشیای ڕێکخراوی بەدر چاویان کەوت بە ئیسماعیل قائانی شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی و فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران.
لە بروسکەیەکی ڕابەری ئێران عەلی خامەنەئی باس لە دانانی قائانی دەکات لە شوێنی سولەیمانی بەهۆی ڕۆلی لە جەنگی هەشت ساڵەیان لەگەڵ عێراق و دانی نا بە دەست تێوەردانی قائانی لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ هاوشێوەی سولەیمانی و بەهەمان پلانی پەیڕەوکراو کە هانی میلیشیا عێراقیەکان دەدات بۆ لێدانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق.