دەستگیرکردنی تۆڕێك کە بازرگانی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤ و مادەی هۆشبەر دەکەن

لە بەیاننامەیەك دا وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند تیمێکی هاوبەش لە بنکەکانی پۆلیسی موسل لە دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری توانیان تۆڕێك لە تاوانباران دەستگیر بکەن کە بازرگانانیان بە مادەی هۆشبەر و ئەندامی جەستەی مرۆڤ لە موسل دەکرد و چەندین ناسنامە و بەڵگەنامەی ساختەیان لابووە و لەدوای لێکۆڵینەوە دانای نا بـە تاوانەکانیان و بەپێ مادەی 17 لەیاسای بازرگانی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤ و مادەکانی 289 ـ 261 ـ 249 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکران.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button