واشنتۆن داوای لە ئێران دەکات بە هۆی دەستگیرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا داوای لێبوردن بکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەك شەممە داوای کرد ئێران داوای لێبوردن بکات بەهۆی دەستبەسەرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران و لەم بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مۆرگان ئۆرتاگۆس لە تویتێکی دا لە سایتی تویتەر نوسیوێتی ئەم کارە دەرچوونە لە ڕێکەوتنـنامەی ڤیەنـا و پێویستە تاران بەفەرمی داوای لێبوردن لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بکات و ڕێــز لە مافی دیبلوماتکاران بگریت.

لەلای خۆیەوە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دوێنێ شەممە گوتی دەسەڵاتدارانی وڵات باڵیۆزی بەریتانیایان لە تاران دەستبەسەر کرد بۆ چەند کات ژمێرێك بەهۆی ڕێکخستنی جموجۆڵی گوماناوی لە زانکۆی ئەمیر کەبیر و هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی دا شوێنێکی بازرگانی کە دەکەوێتە پێش زانکۆ کرابووە پێگەی سەرەکی بۆ چالاکیەکانی باڵیۆزی بەریتانیا.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button