تراژیدیای فڕۆکە ئۆکرانیەکە .. موعجیزەیەك موحسینی ڕزگار کرد و هاوسەرەکەی تا هەتایا ونبوو

لە دوای تێك شکانی فڕۆکە ئۆکرانیەکەی جۆری بۆینگ 737 کە ئێران دانا نا بە خستنە خوارەوەی بەهەڵە لە ڕێگای مووشەکێك و بووە هۆی کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی کە ژمارەیان 176 کەس بوو و زۆربەیان ئێرانی بوون چیرۆكی تراژیدیای زۆری ئاشکرا کرد و لە نێوانیان دا کوژرانی دوو کەنەدی کە بەڕەگەز ئێرانین و تـازە هاوسەرگیریان کردبوو.

بەڵام چیرۆکی موحسین ئەحمەدی پور زۆر جیاوازە و نازانین بە بەختی باش بە خودی خۆی ناوزەندی کەین یـان تراژیدیایەکی خەمناك جونکە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە موحسین و هاوسەرەکەی ڕۆژا ئازادیان پلانی گەڕانەوەیان بۆ شاری ئۆتاوا لە کەنەدا دا دەڕێشت لەدوای گەشتێکی کورتی خانەوادەکانیان بۆ ئێران و بەنیازبوون بەهەمان فڕۆکە بگەڕێنەوە کەنەدا بەڵام موحسین لە فڕۆکە خانە بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی پلێتی گەشت کردنی هێڵی فڕۆکەوانی ئۆکرانی ژمارە PS752 نەیتوانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەهەمان فڕۆکە گەشت بکات وناچار بوو چاوەڕێ فڕۆکەیەکی دیکە بکات و بێ ئاگابوو کە ئەوە دوایین جارە هاوسەرەکەی دەبینیت و هێشتا لە نێو فڕۆکەخانە بوو کە هەواڵی ڕووداوە تراژیدیایەکەی پێگەیشت.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button