کامیل هه‌ڵه‌بجه‌یی: مەسروور بارزانی وەڵامی پەیامەکەی دامەوە

لە پەیامێکدا کامیل عەبدولقادر، ئەو بەرکەوتووەی چەکی کیمیایی کە لە وڵاتی ئەڵمانیاییە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر، داوای لە سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی کرد، بڕی سی هەزار یۆرۆی بۆ سەرف بکات، تا منداڵەکانی بتوانن بڕۆنەلای و لەکاتی نەشتەگەرییەکەیدا لەگەڵی بن.

کامیل عەبدولقادر بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه‌: پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە فەیسبووکی خۆمەوە پەیامێکم ئاڕاستەی بەڕێز جەنابی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت کرد، کە پێویستم بە سی هەزار یۆرۆ هەیە، تا بۆم سەرف بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی حکوومەتی ئەڵمانیا ڕێگە بە منداڵەکانم بدات، بێنە ئەو وڵاتە بۆ لام.

عەبدولقادر گوتوویه‌تی: حکوومەتی ئەڵمانیا یەکێ لە مەرجەکانی ڕێگەدان بە خێزانەکەم، کە بێنە ئەڵمانیا و لەم بارە قورسەی منی تێدایە هاوکارم بن، دانانی ٥۰ هەزار یۆرۆیە لە بانکێکی ئەو وڵاتە، منیش لە ئێستادا پێویستیم بە سی هەزار یۆرۆ بوو، تا بگاتە ئەوبڕە پارەی حکوومەتی ئەڵمانیا داوای کردووە، بە سوپاسەوە لە مەکتەبی کاک مەسرووربارزانی، ئەمڕۆ پەیوەندیم پێوەکرا و، پێم ڕاگەیەندرا، کە سەرۆکوەزیران سڵاوی هەیە بۆت، هاوکات ئەو پارەی داواشت کردبوو، بۆتی سەرفکردووە.

ناوبراو زیاتر گوتی: تەواوی ئەو پارەی لە بانکێکی ئەڵمانیا دایدەنێم، خودی خۆم ناتوانم دەستکاری بکەم، تەنیا پارێزەرەکەم دەتوانێت مامەڵە بە پارەکە بکات، ئەویش هەرکات خێزانەکەم هاتنە ئەڵمانیا بۆ مەسرووفاتی کرێ خانوو و ژیانی ڕۆژانەیان هیچ، هاوکارییەک لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە ناکرێن.

Back to top button