پەرلەمانی کوردستان: بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان بەپێی یاسا وەک نەخۆش مامەلەیان لەگەڵدەکرێت

 

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە لە برگەی یەکەم و دووەمی تایبەت بوو بە خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقلیەکان و بڕیارێك سەبارەت بە بۆنە فەرمییەكانی توركمان دوای خوێندنەوە هەردوو برگەکە پەسەند کران.

بەگوێرەی زانیارییەكانی دەزگایی میدیای خواکوڕک پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە دەنگی 88 پەرلەمانتار، پرۆژەیاسای مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكانی پەسند كرد، كە بەپێی یاساكە بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان وەك نەخۆش تەماشا دەكرێن.

هەروەها لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، بە دەنگی 73 پەرلەمانتار رۆژانی بۆنە فەرمییەكانی نەتەوەی توركمان پەسند كرا و رۆژی 7ی 11ی هەموو ساڵێك، دەبێتە رۆژێكی نەتەوەیی بۆ توركمانەكان.

هەروەها برگەی سێیەم تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای خانەنشینی و لە ئێستادا گفتوگۆکان لە بارەی ئەو یاسایە بەردەوامەو کۆبوونەوەی پەرلەمان درێژەی هەیە.

Back to top button