ترەمپ داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ین هێڕش و خوێندرێژی سه‌ر خۆپیشانده‌ران رابگرێت

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی واشنتن له‌ خۆپیشاندانەکانی ئێران تویتێکی بە زمانی فارسی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ پشت خۆپێشانده‌ران ده‌مێنێته‌وه‌.

دۆناڵد ترەمپ له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین و چاونه‌ترسی ئێوه‌ دڵگه‌رمی به‌ ئێمه‌ ده‌به‌خشێت.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی ئێران رێگه‌ به‌ سه‌رجه‌م گروپ و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بدات بۆ ئه‌وه‌ی داوای راسته‌قینه‌ی خۆپێشانده‌رانی ئێران بگوازنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێت دووباره‌ شایه‌تی كوژرانی خۆپێشاندره‌انی نارازی ئاشتیخواز و پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بین. تره‌مپ ده‌شڵێت جیهان چاودێری ئه‌م رووداوانه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌ تویتێكی دیكه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و هێڕش و خوێنڕێژیه‌یی سه‌ر خۆپیشانده‌ران رابگرێت.

Back to top button