وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ واده‌ی به‌رزركردنه‌وه‌ پله‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یران دارایی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ راگیرابوو ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و واده‌ی راگه‌یاندنی بڵاوكردنه‌وه‌ی پله‌كانیانی راگه‌یاند.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا، روونكردنه‌وه‌ی له‌ باره‌ی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. تێیدا هاتووه‌لە کانگای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواکاری ئەفسەران سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە، وەزیری پێشمەرگە بەدواداچوونی لە ئەنجومەنی وەزیران كرد و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە وەزیری پێشمەرگە دراوە رۆژی سێشەممە 14ی كانوونی دووه‌م، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران كه‌ هی ساڵی 2017یه‌ دەگەڕێتەوە و بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌: “وەزیر راستەوخۆ لەسەر ئەم پرسە سەرۆکی حکومەتی هێناوەتە سەر خەت و پێی راگەیاندووە کە ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەک ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزکردنەوەیان لە کاتی خۆی بگەڕێتەوە و سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێ داوە”.

Back to top button