پۆتن و ماكرۆن په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و داوای مانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌ن

 

ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا داوای پارێزگاری كردن له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانیان كرد.

كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كرملین له‌ راگه‌یێندراوێكدا راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆكی روسیا و فه‌ره‌نسا جه‌ختیان له‌ پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كردۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌ باره‌ی دوا پێشهاته‌كان به‌ تایبه‌ت دۆسیه‌كانی لیبیا و سوریا و ئۆكرانیا كرد.

هه‌روه‌ها كرملین رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك پوتن و ماكرۆن جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی لیبیا ئاگربه‌ست رابگه‌یێنن.

Back to top button