دواین زانیاری لەبارەی كوژرانی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە
خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی بالیۆزی روسیا لەتوركیا لە پێشانگایەكی فۆتۆگرافی, لە لایەن كەسێكەوە تەقەی لێكرا, پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەی، كارلۆڤ ئەندێری ، باڵیۆزی رووسیا لە توركیا گیانی لەدەستداوە.
كارلۆڤ ئەندێری ئەمڕۆ دووشەممە لەو دەمەی وتارێـكی پـێشكەش دەكرد لە كردنەوەی پـێشەنگایەكی وێنە لە ئەنكەرە، كەسێـك لە پشـتەوەی بە دەمانچەوە لێی نزیك بووەوە و تەقەی لێكرد و چەند فیشەكێـكی بە خێرایی پـێوەدەنێت و باڵیۆز دەمودەست كەوت بە زەویدا و نوقمی خوێن بوو و هاوكات هێرشبەرەكە هاواری دەكرد الله اكبر و بە توركی دەیگوت ئەمە لە تۆڵەی سوریا و خەڵكی حەلەبە. ئەوەی جێی سەرنج بوو هیچ كاردانەوەی بە پەلەی هێزەكانی ئاسایش لە شوێنەكەدا نەبوو.
بەپێی زانیارییەكانی قائیمقامی ئەنقەرە، بكوژەكە پۆلیسە و ناوی (م. مەرت ئاڵتنتاش)ـە. بەپـێی دوایـین زانیاری هێرشبەرەكە ئەفسەری پـۆلیس بووە, هێزە ئەمنییەكانی توركیاش كوژرانی هێرشبەرەكەیان لە شوێنی رووداوەكە راگەیاند.
جێی ئاماژەیە پـێشەنگاكە لە بینای مۆزەخانەی هونەری نوێی ئەنكەرە ڕێكخرابوو بە هاوكاری شارەوانی جانقایا و باڵیۆزخانەی ڕووسیا.
كارلۆڤ ئەندێری، باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە
– لە 1954 لە مۆسكۆ لەدایكبووە.
– لە 1976 پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لە پەیمانگای مۆسكۆ تەواوكردووە
– لە 1976 وەك دیپلۆماتكار دەستبەكاربووە
– لە 1979 بۆ 1984 باڵیۆزی یەكێتی سۆڤییەت بووە لە كۆریای باكوور
– لە 1986 بۆ 1991 جارێكی دیكە وەك باڵیۆزی یەكێتی سۆڤییەت لە كۆریای باكوور كاری كردووە
1992 بۆ 1997 وەك باڵیۆزی رووسیای فیدراڵ لە كۆریای باكوور دەستنیشانكراوەتەوە.
– لە 2007 بۆ 2013 جێگری بەڕێوبەری گشتی بووە بۆ كاروباری كۆنسولەكان لە وەزارەتی دەرەوە.
– لە تەمموزی 2013 وەك باڵیۆزی رووسیا لە توركیا دەستبەكاربوو.
– لە 19-12-2016 لە ئەنقەرە درایە بەر دەستڕێژی گوللە، سەرەتا برینداربوو، دواتریش گیانی لەدەستدا.