وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
لە دوای ئەوەی پەیامنێری ( بی بی سی ) فارسی بەریتانی نەفیسە کوهنەورد لە بەرنامەیەکدا باس لەوە دەکات بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئاگاداری مووشەکبارانی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان ( رۆژهەڵات ) بوون ، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئەم هەواڵە بە هەڵبەستراو دەزانێت و ڕەتی دەکاتەوە .
لە رونکردنەوەکەدا هاتووە لە هێرشی مووشەکی مانگی سێپتەمبەری 2018 کە لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە سەرحزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هێچ شێوەیەک پێشوەختە ئاگادار نەبووە ، ئەوەی کە بڵاو دەکرێتەوە دوورە لەڕاستی و ئامانجی تایبەتی لە پشتە .