بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا کرایە ئامانجی مووشەکی کاتیۆشا

بەشی ڕاگەیاندنی سەربازی عێراق ئاشکرای کرد بە مووشەکی کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر بارەگای لەشکری ئاسمانی “بەلەد ” لە پارێزگای سەڵاحەدین و ئەفسەرێک وچەند سەربازێک بریندار بوون .

 

هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە هێرشەکە لە رێگەی مووشەکی کاتیۆشاوە کراوەتە سەربنکە سەربازییەکەو بۆتە هۆی بریندار بوونی ئەفسەرێک و سێ سەرباز .

بەڵام هاوکات رۆیتەرز دەنوسێت بە هەشت مووشەک بنکەی لەشکری بەلەد کراوەتە ئامانج .

 

رۆیتەرز هەروەها دەنووسێت بنکەی بەلەد شوێنی تەکنیککارانی ئەمریکییە کە بەرپرسیارەتی چاک کردنەوەی فڕۆکە ئێف 16 ەکانی عێراقیان پێ سپێردراوە .

Back to top button