پنتاگۆن دەیان  ئەفسەری سعوودی لە ئەمریکا دەکاتە دەرەوە

دەیان ئەفسەری سعوودی کە لەئێستادا لە چەندین بنکەی ئاسمانی ئەمریکی خەریکی ڕاهێنان بوون لە ئەمریکا دەر دەکرێنە دەرەوە .

سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات لەدوای ئەوە لەمانگی 11 ی 2019 لە  بنکەی ئاسمانی پنساکوولا لە ڤیلایەتی  فلۆریدای ئەمریکا بە دەستڕێژی فیشەک  3 کەس کوژران و 7 کەسی تریش بریندار بوون ، ئەمریکا بڕیاری داوە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وئەفسەرانە بکات کە لەوێ خەریکی ڕاهێنان .

 

هەر بۆیەش لە دوای لێکۆڵینەوە لە لایەن ( ئێف پی ئای ) دەرکەوتووە چەند ئەفسەرێکی سعوودی بیرۆکەی دوژمنکاریان لە گەڵ ئەمریک هەیە .

 

یەک لەو ئەفسەرانە کە ناوی محەممەد سەعید ئەلشمێرانییە ، پێشتر لە چەند پۆستێکدا هێرشی ڕاگەیاندنی کردۆتە سەر ئەمریکا .

هەر بۆیەش برایار دراوە دەیان ئەفسەری سعوودی کە گومانیان لە سەر لە ئەمریکا دەربکرێن.

 

Back to top button