وەزیری بەرگری ئەمریکا : ترەمپ ئامادەیە بە بێ مەرج دانووستان لە گەڵ ئێران بکات
مارک ئێسپەر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ” سی بی ئێس ) گووتی ترەمپ ئامادە بە بێ پێش مەرج لە گەڵ ئێران بکەوێتە دانووستانەوە .
ئێسپەر هەروەها دەڵیت ، ئەمریکا پەی باشە لە گەڵ ئێران بکەوێتە ڕێکەوتنێک کە ئێران ببێتە وڵاتێکی ئاسایی و دەست لە فینەنانەوە هەڵگرێت .
هەروەها دەڵێت ئەمریکا پەی وایە هێرشی تۆڵە ئەستاندنەوەی مووشەکی بۆ سەر ئێران کارێکی باش نییە ، چوونکە هەر ئیستا ئێران بە هۆی بەردانەوەی فڕۆکە گەشتیارییەکی ئۆکراینا ، ئاژاوەی ناوخۆیی تووش بووەو خەڵکی ئێران بە بوێریەوە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن ، بۆیە تۆڵە کردنەوە پێویست نییە