مووچەی خانە نشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای بەغدا دەکرێت
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای چاکسازیدا لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت ، ئامانج چاکسازی ریشەیی و ڕاستەقینەیە بۆیەش یەک لە گرینگەکانی ئەم خوێندنەوە تایبەتە بە مووچەی خانە نشینانی هەرێمی کوردستان .
رێبەر ئەحمەد لەمبارەوە ئاشکرای دەکات ئەو پرۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کردووە ، مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەکات و بەم زووانەش پرۆژە یاساکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکات .
هاوکات ئەوەش دەخاتە ڕوو یاسای خانەنشینی کاتێک هاوتای بەغدا دەکرێت کە بگونجێت لە گەڵ دۆخی ئابووری هەرێم
پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای چاکسازی.