ڤیدیۆ ، خۆپیشاندانەکانی پایتەختی ئێران جیاوازتر لە جاران بەردەوامە
سەرەڕای هۆشداری دەسەڵاتداران و هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە چەند کاتژمێر پێشترەوە خەڵک ڕژاونە سەرشەقامەکان و داوای لە کارلادانی حکومەت و خامەنیی دکەن .
بە پێی ئەو هەواڵانەی تا ئیستا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوەو هەواڵی تایبەتیش بۆ ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لەشارەکانی تاران ، کەرەج ، ئیسفەهان ،سنە و کرماشانەوە نیردراوە ، خۆپیشاندانەکانی دژی دەسەڵاتی مەلاکان رووی لە زیاد بوونە .
دوو شاری گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک کرماشان و سنە هاودەنگ لە گەڵ پایتەختی ئێران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان .
بە پێی سەرچاوەکان لە ئیستادا مەیدانی گەورەی ئازادی تاران لە ژێر کۆنتڕۆلی خۆپیشاندەران دایەو هێزەکانی ئەمنی ئێران بە گازی فرمێسک ڕێز و بیبەری توون هەر وەها تەقەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە .
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە خۆپیشاندانەکان هەروا بەردەوامە و ڕوو لە پەرە ئەستاندنی زیاترە
«پرتاب گاز اشکآور به سوی مردم»⁰
تهران، شامگاه ۲۲ دی ۹۸علیرغم تهدید های نیروهای سرکوبگر از ساعاتی پیش مردم در شهرهای مختلف تظاهرات بر پا کردند.
از روز گذشته اعتراضات مردمی در واکنش به انتشار خبر شلیک موشک سپاه پاسداران به #پرواز۷۵۲ آغاز شده است.#HearTheVoiceOfIranians pic.twitter.com/hRLgoHyVyq
— Human Rights In Iran 🕊️ (@ir_humanrights) January 12, 2020