دژە تیرۆری کوردستان لە سەر سەگوەڕەکەی حەسەن نەسڕوڵلا سەبارەت بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ حەسەن نەسڕوڵای سەرۆکی حزبوڵلای لوبنان و دابەستەی ئێران لە بۆنەیەکدا بە ناوی ( یادی شەهیدانی بەرگری ) کە باس لە کوژرانی قاسم سولەیمانی دەکات ، لە دوو جێدا لەو پەری بێشەرمیدا هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر ( سەرۆک بارزانی ) و ڕۆڵی ئەو لە سیاسەتەکانی ناوچەییدا ، بەم بۆنەوە دژەتیرۆری کوردستان وڵامێکی بە دوو زمانی کوردی و عەرەبی ئاراستەی دابەستە تیرۆریست حەسەن نەسروڵلا دەکات .
لەو ڕاگەیەندراوەدا دژە تیرۆری کوردستان روو لە حەسەن نەسڕوڵڵا بودجە بڕاو لە لایەن ئێرانەوە دەنووسێت بە داخەوە کاتێکی زۆری ویست تا بزانین بەو زمانە ڵاڵ و لەنگەت چی کاوێژ دەکەی ، بۆیەک سەگ بەمانگ وەڕین مەکە پیشە ، هەر کات ویستت باسی سەرۆک بارزانی بکەییت دەستنوێژ بگرە ، خۆشت دەزانی سەرۆک بارزانی سیمبول و ڕەمزی نەتەوەیی گەلێکە کە بەدرێژایی مێژوو خوێن بۆ سەروەری و ئازادی خۆیی و گەلانی تر دەدات ، بۆیە وا باشترە دەمشریت بەس بێت